کوردستانی

سلێمانی: شەڕە تەقە لەنێوان پاسەوانەکانی پەرلەمانتارێک و پرۆژەیەک ڕوودەدات…زانیاری ورد

شکۆی کوردستان-

ئەمڕۆ لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی (شاری دایك) لە سلێمانی شەڕە تەقەیەكی زۆر روویدا و دوو پاسەوانی پەرلەمانتارێك بریندارن.
لەوبارەیەوە شکۆی کوردستان زانیویەتی، شەڕە تەقەكە لە نێوان (سامان حاجی فایەق) خاوەنی پرۆژەكەو پاسەوانی پەرلەمانتار (هاوڕێ مەلا ستار)پەرلەمانتاری یەكێتی روویداوە.
بەوتەی خاوەنی پرۆژەكە ئەو پەرلەمانتارە هاتووە داوایکردووە لە كڕینی شوقەیەكدا تەخفیزاتی زۆری بۆ بكرێت بۆیە هەڕەشەی لێكردووین.
هەرچی لایەنی پەرلەمانتارەكەشە دەڵێت: ئەوە دوورە لە راستیەوەو پاسەوانەكانی چەند جارێك رێگریان لە پاسەوانەكانم كردووەو ئیستفزازیان كردووەو تەقەیان لێكردوون و دوو پاسەوان بریندارە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close