شکۆی کوردستان

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەڵمانیا و سلێمانی راگیران

شکۆی کوردستان-

ھەندرێن ھیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەشتی ئاسمانی سبەینێ لە نێوان سلێمانی و دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا ھەڵوەشێندراوەتەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکراشیکرد، بەھۆی ئەوەی تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە، کۆمپانیای کۆندۆری ئەڵمانی ناتوانێت بەسەر ئاسمانی تورکیادا گەشت بکات بۆ سلێمانی.