نێودەوڵەتیکوردستانی

پلاسخارت بۆ پارتی و یەکێتی: خەڵک متمانەی پێتان نەماوە، هەڵبژاردن بکەن

شکۆی کوردستان-

نێردەی تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، “هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەریوە و بیری حزبەکان دەخەینەوە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەوە زیاتر دەبێتە هۆی لە دەستدانی متمانەیان”.

جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەسەر دوایین دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستا پێشکەشکرد
پلاسخارت لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، ماوەیەکی زۆر بەسەر هەڵبژاردنەکان تیپەڕیوە لە کاتێکدا دەبوو لە رێکەوتی ٦ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئەنجام بدرایە.

ئاماژەی بەوەشدا، لێرەوە هەردوو حزبی دەسەڵات ئاگادار دەکەینەوە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەوە زیاتر دەبێتە هۆی لە دەستدانی متمانەتان و پێویستە لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، گەندەڵی و لاوازی حوکمڕانی کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق دروستکردووە و پێویستە پشتیوانییەکان بۆ سەقامگیری سیاسی لە دۆخی سیاسی زیاتر بکرێت.

باسی لەوەشکرد، عێراق پێویستی بە گۆڕانکاری تەواو دەبێت لە پەیکەری ئابووری، چونکە ئێستا تەنیا پشت بە نەوت دەبەستێت و پێویستە ئامڕازی دیکەی پەیداکەری داهات دابڕێژێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close