نێودەوڵەتی

بەشار ئەسەد خۆی گەیاندە سعودییە و بەشداری لوتکەی وڵاتانی عەرەبی دەکات

شکۆی کوردستان-


دوای هەوڵی هێنانەوەی سوریا بۆ ناو “پەچەی” عەرەبی، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا گەیشتە شاری “جەدە” لە سعودیە و بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبیدا کرد.
بێ شەرم کردن لە تاوانەکانی دەرهەق بە خەڵکی سوریا و، کوشتن و گرتن و ئاوارەکردنی ملیۆنان کەس، بەشار ئەسەد باسی لەو مەترسییە دەرەکییانە کرد کە ڕووبەڕووی وڵاتانی عەرەبی دەبنەوە. وتی: ئەو مەترسییانە بەتاوانەکانی قەوارەی زایۆنیزم بەرانبەر گەلی فەلەستین کۆتایی نایەت و، بەکۆتایی هاتنی مەترسی بیروهزری عوسمانی بەتامی ئیخوانی لادەر کۆتایی نایەت.
سەبارەت بەڕۆڵی کۆمکاری عەرەبی وتی: پێداچوونەوە و پێشخستنی جاڕنامەی زانکۆی عەرەبی و پەیڕەوی ناوخۆ بۆ ئەوەی فریای پێداویستییەکانی سەردەم بکەوێت، دەبێ یەکێک بێت لەکارە پێشینەکانی ئەم کۆنگرەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە نزیکبوونەوەی عەرەبەکان لەیەکتر دەستپێکی قۆناغێکی هاوبەشی کاری نوێیە.
وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم گۆڕانکاریی بارودۆخی نێودەوڵەتیداین. ئەوەش هەلێکی مێژووییە کە دووبارە کاروبارەکانمان بەدوور لە دەستتێوەردانی بێگانە دابڕێژینەوە.
لە کۆتاییدا وتی: سوپاسی مەلیک سەلمان و شازادەی جێنشین دەکەم بۆ ئەو هەوڵە چڕ و پڕەی کە دایان بۆ پتەوکردنی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە و، خوازیاری پێشکەوتن و گەشەی گەلی سعودیەم.
دەبوو سەرانی عەرەبی پێش ئەوەی دەستی بچێتە خوێنی گەلەکەی، بانگهێشتی بەشاریان بکردایە و گوشاریان بخستایەتە سەری بۆ وەستاندنی ئەو خوێنە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو ڕژێمانە ئامادەن قوربانی بدەن بە گەلەکانیان لەپێناوەی مانەوەی خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان هیچیان نەکرد و، لە دوورەوە چەپڵەیان بۆ لێدەدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close