ڕۆژنامەکوردستانی

هونه‌رمه‌ندى مه‌زن عەزیز شاهرۆخى سەرقاڵی بە ئەرشیڤكردنی گۆرانی و موزیكی كوردییە

ئا/ شكۆى كوردستان

ھونەرمەندی مه‌زن و دیاری كورد عەزیز شارۆخى، لە ستۆدیۆكەی لە شاری مەھابادى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا، سەرقاڵی بە ئەرشیڤكردنی گۆرانی و موزیكی كوردییە.

عەزیز شاھرۆخى ساڵی 1938 لە گەڕەکی “قەبران” (شەقامی وەفایی)ی مەهاباد لە دایکبووه و لە ساڵی 1961ی خوێندنی تەواو كردوە و بۆتە مامۆستا و لە ساڵی 1969 دەستی بە كاری هونەری کردوە.

کۆی بەرهەمی هونەریی مامۆستا شاهرۆخى له‌ 40 ئەلبوم پێکهاتوە کە بە هاوکاریی میوزیكزانانی وەک “جەلیل عەندەلیبی”، “موجتەبا میرزادە”، “سەعید فەره‌ج ‌پوری” و “مەهدی خوجەندی” ئامادە کراون.

عەزیز شاهرۆخى جگە لە گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی، خۆی بەشێکی زۆری شیعری گۆرانییەکانی نوسیوە و ئێستا عەزیز شاهرۆخى لە ستۆدیۆكەی لە شاری مھابادی ڕۆژھەڵاتی كوردستان سەرقاڵی بە ئەرشیڤكردنی گۆرانی و میوزیكی كوردییە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close