کوردستانی

سلێمانی: کامێرای پۆینت تو پۆینت دەکەوێتە کار

شۆی کوردستان-
هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کرد ڕۆژی ۲۹ی ئایار کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت بە دوو هەنگاو دەکەوێتەکار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، شۆفێرانى پارێزگاى سلێمانى ئەوانەى سەردانى سلێمانى دەکەن رۆژانە ئاگادار دەکەنەوە، کە پڕۆژەى کامێراى چاودێرى تیژڕەوى ناسراو بە “خاڵ بۆ خاڵ” Point to Point دەکەوێتە کار.

هەنگاوى یەکەم ٢٤ کامێرا لە نێوان تاسڵووجە تاکو دووکان لە رۆژى شەممە ٢١ى ئایار تاکو یەک شەممە ٢٨ى ئایارى ٢٠٢٣ دەچێتە قۆناغى تاقی کردنەوە (تێست) و تیژڕەوى تۆمار دەکەن، بەڵام شۆفێرانى سەرپێچی کار سزا نادرێن.

بەپێی هەواڵەکە لە رۆژى دوو شەممە ٢٩ى ئایارى ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ى سەرلە بەیانى، کامێراکانى تیژڕەوى تۆمار دەکەن و شۆفێرى سەرپێچی کار سزاى دارایی بە گوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە (٧٩)ى ساڵى ٢٠١٦ دەدرێت.

هاتوچۆی سلێمانی داوای لە شۆفێران کرد، پابەندى یاساى تیژڕەوى بن، بە مەبەستى پاراستنى خۆیان و بە کارهێنانى شەقامى لاوەکى بۆ دوور کەوتنەوە لە سزاى دارایى.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close