شکۆی کوردستان-
فەخری ڕۆنی سیاسەتمەداری باکوری کوردستان لە دیمانەیەکدا بۆ سایتەکەمان باسی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات و دەڵێت : هەروەک دەزانن هەدەپە حزبێکە نزیکەی دە ساڵە دروست بووە هاوسەرۆکەکەی بەڕێز ( سلاح الدین دەمیرتاش ) و بە دەیان پەرلەمانتارو تێکۆشەری دەستگیرکراون.
وتیشی، هەروەها مانگێک پێش هەڵبژاردن دادگاکانی تورکیا لەهەوڵی داخستنی ئەو حزبە بوون بۆیە ئەو حزبە بەناوی پارتی چەپی سەوز بەشداری هەڵبژاردنی کرد بۆیە زۆربەی کادیرانی هەدەپە نەیانتوانی لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بن ، بۆیە دەنگەکانی هەدەپە لەزۆر شوێن دزران و هاتە سڕینەوە لە تورکیا ٨١ پارێزگا هەیە و ١٩٣ هەزار سەندوق لەهەر سەندوقێک سەد دەنگ بدزن ئەوە ژمارەیەکی زۆرە بەڕاستی ، چونکە لەسەر سەندوقەکان نوێنەرانی ئاک پارتی هەبوون کە چەند مليۆن دەنگمان دزراوە ئەگینا هەدەپە سەرکەوتووبوو لە پرۆسەکە، لەناو دەنگەکانی ئەڕوپاش دەنگەکانی هەدەپە داخیلی سیستەمیان نەکردووە کە ئەمەش فێڵێکی تری ئاک پارتی بووە، ئەوەی ڕاستی بێ سێ ملیۆن و نیو دەنگی هەدەپە دیارنیە ..
سەبارەت بەگەڕی دووەمی هەڵبژاردنیش فەخر ڕۆنی وتی : بە پێچەوانەوە ئەردۆغان دۆڕاندبووی ٤٣٪ دەنگەکانی هێنابوو لەبەرامبەردا کەمال کلچدارئۆغلو ٥٣٪ دەنگەکانی هێنابوو بەڵام لەوەشدا فێڵیان کرد چونکە هەموو سیستەمی وڵات لەدەست ئەردۆغان دایەو بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریان دەهێنێ.