شکۆی کوردستان-
ئەو ئافرەتەی لە کۆیە لەکاتی مارە برینی هەڵات لە سۆران دەستگیرکرا
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئافرەتێك بە ناوی( ح.ك.م) كە دانیشتووی قەزای كۆیە لە ڕۆژی مارە بڕینی هاوسەرگیریدا خۆی وون كرد و ڕایكرد، دەست بەجێ دەستگیرانەكەی لە نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی كۆیە سكاڵای تۆماركرد لە سەر ونبوونی دەستگیرانەكەی ، بەپێی زانیاری و بەدواداچونەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەركەوت كە ئەم ئافرەتە هەڵاتووە بۆ شاری سۆران . دەست بەجێ دوای پشتڕاستكردنەوەی زانیاریەكە مەفرەزەیەكی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیمان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیمان مقدمی پۆلیس ( بژار مصطفی سلێمان ) و ئەفسەری لێكۆلینەوەی نوسینگەی سۆران بەڕێز ( نقیبی پۆلیس/ زریان ڕمظان )وە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناو شاری سۆران توانرا لە كەمترین كاتدا ئافرەتی هەڵاتووە دەستگیربكەن. ، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و لەسەر ڕاسپاردەی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی كۆیە ناوبراو ڕادەستی نوسینگەكە دەكرێت كە فەرمانی دەستگیر كردنی هەبوو بە پێی مادەی (٤٤٦ ی.س )
جێی ئاماژەیە دەست خۆشی لە تەواوی ئەفسەرو كارمەندانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان دەكەین كە شەو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان ،
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان
٢١-٥-٢٠٢٣