نێودەوڵەتی

وەزیری دەرەوەی سوریا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا ئاسایی ناکەینەوە

شکۆی کوردستان-

وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند:بەهۆی داگیرکارییەکانی تورکیاوە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی ناکەنەوە.

فەیسەل میقداد، وەزیری دەروەی سوریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند،کۆبونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەستە بە چونە دەرەوەی‌ هێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا.

وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کورسییەکەیان لە کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند؛ دەرگایەکی نوێیە و پەیوەندیەکانیشیان لە ئێستادا لەگەڵ سعودیە لە ئاستێکی باشدایە.

سەبارەت بەگەرانەوەی ئاوارەکانیش بۆ وڵاتەکەی وتى: هەر دەنگۆیەک سەبارەت بە وەرنەگرتنەوەی ئەو پەنابەرانە دورە لە راستییەوە و وتیشی: ژیانێکی شایستەشیان بۆ دابین دەکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close