شکۆی کوردستان-
بەڕێوەبەری پێوەری زیرەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوون سەربە وەزارەتی کارەبا ئاشکراى دەکات، نرخى کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار زیاد کرا و دەشڵێت: لەماوەى شەش مانگدا پڕۆژەکە لەسەرتاسەریی هەرێم جێبەجێ دەکرێت.
ئەندازیار عەلی ئیسماعیل عەبدولغەنی لەبارەی نرخی تێچووی هەر کیلۆواتێک بۆ هاووڵاتییان، رایگەیاندووە: جاران بە درێژایی ساڵ نرخی هەر کیلۆواتێک ١٥ دینار بوو، دوایی بووە ١٨ دینار، بەڵام ئێستا نرخی ١٥٦ دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.
هەروەها دەشڵێت: ئەمەش بەراورد بە پارەی مۆلیدەکان لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکان زۆر کەمترە بە جۆرێک لە مۆلیدەی ستییەکان (پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون) هەر کیلۆواتێک بە ٤٥٠ دینارە”.
ئاماژە بەوەشدەکات: پڕۆسەکە لە چەند شوێنێک دەست پێ دەکات و کۆنترۆڵی هاوبەشان دەکات، هەروەها ئێستا لە چەند پڕۆژەیەکی شاری هەولێر وەک پڕۆژەکانی، بازاڕی لەنگە، ئیتاڵی یەک، فیوچەر، دریم ستی، ناز ستی، کواترۆ و رۆیا تاوەر، چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی سێ بۆ شەش تەواوی سیستەمەکە بەسەر هاوبەشانی پێوەری زیرەکدا جێبەجێ بکرێت.