نێودەوڵەتیکوردستانی

ئەنجومەنی گشتی ئیدارەی سەربەخۆی ڕۆژئاڤا هەنگاوەکانی گەڵاڵەکردنی دەستور ئاشکرادەکات

شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا

ئئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجومەنی گشتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاڤا) لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەنگاوەکانی گەڵاڵەکردنی لیژنەی ئامادەکردنی گرێبەستی نوێی کۆمەڵایەتی یان دەستوری ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد ئەو هەنگاوە لە مانگی 12ی ساڵی 2020 ەوە لەسەر بڕیارێکی ئەنجومەنی گشتی ئیدارەی سەربەخۆ دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەشکرا، چەندین جار لیژنەی بچوک و گەورە بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسی دەستورەکە لەشارەکانی حەسەکە و ڕەقە لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ و لەنوێنەری پێکهاتەکان پێکهێنراون و کارەکان بەچەندین قۆناغ تێپەڕیوە.

لەکۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەنجومەنی گشتی بە ئامادەبوونی نوێنەری هەموو پێکهتەکان ڕۆژی چواری ئەم مانگە کۆنگرەی خۆی بۆ پەسەندکردنی ڕەشنوسەکە گرێدا و تا حەوتی مانگ بەردەوامبوو.

بەگوێرەی ئەنجومەنەکە، دوێنێ لەکۆبوونەوەی گشتی نوێنەرانی سەرجەم ناوچەکان وپێکهاتەکان و بەلەبەرچاوگرتنی نوێنەرایەتی هەردوو ڕەگەز دەستورەکە پەسەندکراوە و تێدا ڕێز لەهەموو پێکهاتە و چین و توێژەکان دەگیرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close