شکۆی کوردستان-
بەهۆی شەڕەوە لە قەزای سەیدسادق پێنج کەس برینداربون کە سیانیان برینەکانیان سەختە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: هۆکاری شەڕەکە کێشەی کۆمەڵایەتییە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی شەڕێکی کۆمەڵایەتیەوە لەقەزای سەیدسادق پێنج کەس بریندار بون و بەهۆی سەختی برینەکانیان سیانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
وتیشی: بریندارەکان بەچەقۆ و فیشەک بریندار کراون و بەهۆی سەختی برینەکانیان، سیانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون و دوو لەبریندارەکان لەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت چارەسەرکراون.
بەگوێرەی زانیاریەکان شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بوە و لایەنە شەڕەکان خزمی یەکترن.