شکۆی کوردستان-
میدیاکانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بڵاویانکردەوە، عەلی باپیر سەرۆکی ئەو حزبە؟هۆشدارییەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
دۆخی ئێستای هه‌رێم و چه‌ند هۆشدارییه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك
1- شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری پووكانه‌وه‌ی هه‌رێم و بێ ئیعتیباركردنیه‌تی و، شیعاری بێ كرداریش دادی كه‌س نادات و، هیچ ده‌ردێك چاره‌سه‌ر ناكات.
2- پێویسته بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی هه‌رێم، هه‌موومان پابه‌ندی پڕه‌نسیپ و یاسایه‌كان بین و، هیچ لایه‌نێك په‌ڕله‌مان و حكوومه‌ت به هی خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌زانێ، چونكه له ئه‌سڵدا هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی هی هه‌موو خه‌ڵكین.
3- سه‌پاندنی دۆخێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمدا، دژی بنه‌مایه‌كانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان و، سازانی نیشتمانیی و، ڕێز له‌یه‌كدی گرتنه‌و، هیچ به‌رهه‌مێكی چاكی لێ ناچنرێته‌وه.
4- كه‌واته: با عیبڕه‌ت و په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوومان و شێوه‌ی ئیداره‌دانی خراپی وڵاتمان وه‌ربگرین و، چیدی خۆمان ئیحڕاجی ئه‌ملاولا نه‌كه‌ین و، بزانین كه به‌بێ ڕێككه‌وتن و سازانی نیشتمانیی، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردن و، هه‌مواركردنی یاسایه‌كه‌ی و، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، كه هیچ گومانێك هه‌ڵنه‌گرێ، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نیه و، گوتراویشه : (ومن ضاق به العدل فالجور علیه أضیق)، هه‌ركه‌س به دادگه‌ریی سه‌غڵه‌ت ببێ، به‌سته‌م و زۆر سه‌غڵه‌تتر ده‌بێ.
عه‌لی باپیر
23/5/2023 ز
3 ذي القعدة 144 ك