نێودەوڵەتی

رابەری گشتی ئیخوان موسلمین لە سێدارە دەدرێت

شکۆی کوردستان-

دادگای میسر بە تۆمەتی تیرۆر،سزای لەسێدارەدانی بەسەر محەمەد بەدیع رابەری گشتی ئیخوان و 8 سەركردەی باڵای ئیخواندا سەپاند و بڕیارەكەش رەوانەی موفتی میسر كرا بۆ پەسەندكردنی.

رابەری گشتی ئیخوان موسلمین،د.محمد بەدیع، كە تەمەنی حەفتا ساڵە و مامۆستای زانكۆیە،ساڵی 2010 لەدوای محمەد مەهدی عكیفەوە بووە بە هەشتەمین رابەری ئیخوان موسلمین.

لەدوای كودەتای ساڵی 2013 بەسەر محمەد مورسی،لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی تیرۆر راپێچی دادگا كرا.

دوێنێ‌ لە 20 هەمین رۆژی دادگایكردنیدا لەسەر روداوی المنصە سزای لەسێدارەدان درا بەسەریدا.

لەكاتی بەڕێوەچونی دادگاكەدا محمەد بەدیع بەدەنگی بەرز الله اكبری كرد و رایگەیاند من و هاوەڵانم بە تەواوی خۆمان ئامادەكردووە بۆ مردن لە پێناوی خواد و خوێنی ئێمە قوربانییە لەرێگەی خوادا”
هەروەها رویكردە دادوەر و ووتی: خۆشحاڵم بە بڕیارەكەتان،بەڵام ئەوەندە بزانە من و تۆ دادگایەكی دیكەمان ماوە لەلای خودا”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close