شكۆی كوردستان-
دوای پەیامەکەی سەدر، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چونه ناو “قصر البغداد”و بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و به‌هۆیه‌وه كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دواخرا.
سەرچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكرانه‌ته‌وه كه گوایه لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چونه‌ته ناو كۆشكی سه‌لامه‌وه “دوره له راستییه‌وه” به‌ڵكو خۆپیشانده‌ران چونه‌ته ناو “قصر البغداد” کە دەکەوێتە ناوچەی سەوز.
به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی بڕیاردراوه كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوابخرێت
لایخۆیه‌وه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاردراوه كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوابخرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چونه‌ته ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی له‌وه‌كردوه، “هێزەکانمان قەدەغەی هاتوچۆی گشتگیر لە بەغدا رادەگەیەنن کە ئۆتۆمبێل و جوڵەی هاتوچۆی پیادەش دەگرێتەوە و لە کاتژمێر 3:30ی خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت”.
موقته‌دا سه‌در بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاری له كاری سیاسی دا.
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در دوای ئه‌وه هات، كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاری له كاری سیاسی دا.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، داوا لە خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێننەوە و پابەندبن بە پاراستنی ئارامی و رێگربن لە هەر جۆرە پێکدادانێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.
دەستبەرداربونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم
موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، “دەستبەرداربونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم، به‌ڵام سەرەڕای ئه‌وه‌ش نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە”.
موقتەدا سەدر دەڵێت، هیچ کاتێک داوای “پیرۆزی، پێگەی زانایی و سەرکردایەتی” نەکردوە و تەنها خواستی ئەوەی هەبوە بنەمای چاکە و رێگری لە خراپە جێبەجێ بکات، هەروەها ویستی ئەوەی هەبوە لایەنەکانی شیعەکان کە زۆرینەن لە وڵات‌دا لەگەلیان نزیکبکاتەوە تاوەکو ئاگاداری نەهامەتی خەڵک بن.