شکۆی کوردستان-
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم باسى ورده‌كاریه‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوان خۆیی‌و مه‌سرور بارزانى ده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، هیچ دادگایه‌ك له‌هه‌رێم‌و به‌غداش بڕیارینه‌داوه لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بێت، ده‌شڵێت، “كۆمسیۆن به‌فه‌رمى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى په‌سه‌ندكردوه‌و هاوسه‌رۆك نه‌ماوه‌و سه‌رۆك هه‌یه، ئه‌ویش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیه”.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا چه‌ند پرسێكى باسكرد‌و ڕایگه‌یاند، “ئه‌و ماوه‌یه‌ى بایكۆتى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان كرد، به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كى دورودرێژبوو”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ چۆن ئه‌و دانیشتنه ڕویدا‌و بۆچى كۆبونه‌وه، تاڵه‌بانى وتى، “براى به‌ڕێزم كاك مه‌سرور ده‌عوه‌تى كردم بۆ نیوه‌ڕۆخوانێك، توانیمان هه‌موو شت باسبكه‌ین، باسى هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌مان كه ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌و یان ڕویان كردوه، ئه‌وه‌شى هه‌مان بوه، هیچیان گرفتى شه‌خسى نه‌بون، له‌و دانیشتنه‌دا به‌شێكى زۆریمان چاره‌سه‌ركرد، چونكه به‌نه‌فه‌سێكى به‌رپرسانه قسه‌مان كرد”.
له‌باره‌ى ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كه‌شیه‌وه ڕایگه‌یاند، “باسى داهات‌و خه‌رجیمان كرد كه داهات شه‌فافتر بكه‌ین‌و گفتوگۆمان كرد چۆن بتوانین له‌و ژمارانه‌ى پێشكه‌شى ده‌كه‌ین خه‌ڵك باتوه‌ڕمان پێبكات”.
سه‌باره‌ت به‌پرسى قاچاخچێتیش قوباد تاڵه‌بانى نه‌یشارده‌وه، “ئه‌گه‌ر بتوانین له‌گه‌ڵ پارتى یه‌ك تیم بین، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ڕوبه‌ڕوى قاچاخچێتى ده‌بینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌كۆبونه‌وه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم، میكانیزمێكى نوێمان بۆ داهات دۆزیه‌وه‌و له‌هه‌موو خاڵه سنوریه‌كان‌و بازگه‌كان‌و ناوه‌نده‌كانى باج، باج كۆده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌موى بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دواتریش بۆ موچه‌و پرسه‌كانى دیكه سه‌رفده‌كرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شى وت، “ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى باسمان كردوه هه‌موى جێبه‌جێبكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ڕزگارمان ده‌بێت له57 به43و یه‌ك ده‌خیله‌مان ده‌بێت له‌هه‌رێمى كوردستان”.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى‌و بڕیارێكى دادگا بۆ ناساندنى وه‌كو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، قوباد تاڵه‌بانى ئاشكرایكرد، “هیچ دادگایه‌ك بڕیارینه‌داوه كاك لاهور هاوسه‌رۆك بێت، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڕیاریداوه هاوسه‌رۆك نه‌مێنێت له‌ناو یه‌كێتى‌و سه‌رۆكیش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیه، هه‌روه‌ك ئه‌و كۆمسیۆنه په‌یڕه‌وى هه‌مواركراوى یه‌كێتى قبوڵكردوه”.
باسى پرسى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى كرد له‌دواى بڕیارى دادگاكه‌ى پاریس، له‌و ڕوه‌شه‌وه نه‌یشارده‌وه، “پێمان خۆش‌و ناخۆش بێت سۆمۆ به‌رپرسه له‌پرسى نه‌وت‌و فرۆشتنى نه‌وتى كوردستان، ئه‌مه‌ش واده‌كات هیچ پرسیارێك نه‌بێت له‌ئێمه بكرێت، ئه‌وه به‌ته‌واوى له‌ده‌ستى عێراقدایه، گرفتێك له‌نێوان توركیا‌و عێراقیش دروستبوه، به‌ڵام تائێستا هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان ده‌ستى پێنه‌كردۆته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ كێشه‌ى هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم تاچه‌ند په‌یوه‌سته به‌پرسى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی توركیاوه، قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، “به‌گوێره‌ى ئه‌و ژمارانه‌ى بینیمان ئه‌ردۆغان له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆماردا ده‌مێنێته‌وه‌و ناشزانم ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه یان نا”.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن‌و ڕێژه‌ى ژنان له‌ناو حزبه‌كاندا قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، “نامه‌وێت بیشارمه‌وه، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام نازانم كه‌ى ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ر ده‌كرێت، بۆ پرسى ژنانیش هیوادارم هاوڕێكانم نیگه‌ران نه‌بن، له‌هه‌ڵبژاردنى ڕابردودا من خۆم ده‌نگم به‌ژنێك داوه، كه‌واته پرسى ژنان لاى یه‌كێتى زۆر جێگه‌ى بایه‌خه”.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى به‌رنامه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى ڕه‌تیكرده‌وه، “هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك كه ده‌وترێت له‌پارتیه‌وه بوه، ئه‌وه نه ڕاسته‌و نه ئه‌سڵى هه‌یه، چونكه به‌شێك له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كان له‌پارتیه‌و به‌شێكیش له‌كاك بافڵه‌وه بوه”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “چاره‌سه‌ر ته‌نها به‌ده‌ست حزبێك نییه له‌كوردستان، ده‌بێت تێبگه‌ین له‌واتاى شه‌راكه‌ت به‌بێئه‌وه‌ى هه‌ست به‌شكاندنى یه‌كتر بكه‌ین، به‌ڵام ڕكابه‌رایه‌تى شه‌ریفانه زۆر ئاساییه”.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شى وت، “من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم هێزى هاوبه‌ش دروستبكرێت‌و ئه‌و هێزه بچێته سه‌ر سنوره‌كان، چونكه ئێمه له‌سنوره‌كان هێزمان هه‌یه، هاوكات دونیایه‌ك فه‌رمانبه‌ریشمان هه‌یه، تێناگه‌م بۆ كۆنترۆڵكردنى سنوره‌كان مه‌به‌ست له‌ناردنى هێزى دیكه چییه، له‌كاتێكدا پێویسته لیژنه‌ى په‌رله‌مانى‌و ڕاگه‌یاندن‌و ئه‌مانه بچنه سنوره‌كان نه‌ك هێز، هێز بۆ شه‌ڕه، بۆیه من له‌گه‌ڵ ناردنى هێز نیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى ئه‌وه بكرێت هێزى هاوبه‌ش دروستبكرێت بۆ سنوره‌كان”.