کوردستانی

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: پارتی نەیهێشتووە کورد ئەندامی زۆربێت لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

شکۆی کوردستان-
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم جارە لەپەرلەمانی عێراق کە کورد تەنیا سێ ئەندامی هەبێت لە لیژنەی دارایی..

سروە عەبدولواحید ڕوونیشیکردەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە پارتیە و بەحساب کوردە ، ڕێگری دەکات لەوەی ژمارەی کورد زیاد بێت لەلیژنەی دارایی، چونکە حصەی هەرێمی کوردستانی داوە بە موصڵ کە لەدەرەوەی هەرێمە..

وتیشی، بۆ زانیاری پێشتر کورد شەش ئەندامی لە لیژنەکە هەبوو، بەڵام شاخەوان عەبدوڵا ڕێگری کرد کورد لەم لیژنەیەدا ژمارەیان زۆر بێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close