کوردستانی

حکومەتی هەرێم دژی چەند بڕیارێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ

شکۆی کوردستان-

دوای ئەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند خاڵێکی لەبارەی بودجەی هەرێم بۆ پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرد، لەوانە دەبینکردنی ڕێژەی لەسەدا ( 10 ) بۆ پاشەکەوتی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدژی ئەوخاڵانە هاتە دەنگ و ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران ، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.
ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/5/26

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close