کوردستانی

مەرجەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ بودجەی هەرێم

شکۆی کوردستان-

لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەکاتی ئامەدەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 نۆ مەرجی کوشندەی بۆ بەشە بودجەی هەرێم داناوە کە ئەمانەی خوارەوەیە:

????پابەندکردنی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکانی لە گومرگ و باجەكان،ئەگەر پابەند نەبوو، بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق بەركار دەبێت و شایستە دارایەكانی هەرێم. نانێردرێت

????حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەندە بە دانەوەی رێژەی لانی کەمی 10٪ـی لێبڕینی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران

ئەگەر پارێزگایەک ناڕازی بوو لە بەشە بودجەكەی لەلایەن هەرێمەوە،ئەوا راستەوخۆ لە پشكی هەرێم. دەبڕدرێت و بۆ پارێزگاكە دەنێردرێت

????حکومەتی ناوەندی بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەن

????هەرێمی کوردستان پابەند دەكرێت بە راگرتنی دەرهێنانی نەوت لە بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

????حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە فرۆشتنی لانی كەمی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا

????ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتەكەی نەفرۆشرا،ئەوا دەبێت ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی

????پارەی فرۆشی نەوتی هەرێم دەخرێتە سەر ژمارە بانكیەك لەژێر سەرپەرشتی وەزیری نەوتی عێراق

????مانگانە بڕەپارەیەك لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت بۆ دانەوەی قەرزی بانكە بازرگانیەكانی عێراق لای هەرێم

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close