شکۆی کوردستان-
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەبێ ڕێككەوتن و سازان ڕەتدەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە مردووی لە دایك بووە.
ئەمڕۆ شەممە، د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردن بەبێ سازان و ڕێككەوتن لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستاندا ناكرێت و هەوڵەكانی یەكێتی لە پێناو سازان بووە نەك ترس لە هەڵبژاردن.وتیشی: ڕەوشی یەكێتی بەتەنها خراپ نیە، بەڵكو ڕەوشی هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت خراپە، چونكە نەتوانراوە خزمەتی تەواوی هاوڵاتیان بكرێت و ئەوەی لە كۆتا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ڕوویدا نایاسایی بووە و ناكرێت هەڵبژاردنمان لەسەر فەرز بكرێت و ئەو كۆمسیۆنە بە مردووی لە دایك بووە كە دەنگی لەسەر دراوە.جێگەی باسە، لە دانیشتنی ڕۆژی 22ی ئەم مانگە، بە دەنگی 58 پەرلەمانتار كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كارا كرایەوەو بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان فراكسیۆنی یەكیتی و پارتی دروست بوو
Back to top button