کوردستانی

لاهور شێخ جەنگی بۆ پارتی و یەکێتی: بەردەوامبوونتان بەم ڕەفتارانەتان وا دەکات کە میللەت وڵات بەدەرتان بکات

شکۆی کوردستان-

لاهور شێخ جەنگی بەناوی هاوسەرۆکی یەکێتییەوە پەیامێکی توندی ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :

لاهور شێخ جەنگی:
یەکێتی و پارتی خاوەنی ئەم خاکە نین

هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و كيمياباران و جینۆسایدە، بزووتنەوەی سیاسیی کورد بەدرێژایی خەباتی نەتەوایەتیمان بەرهەمەکەی فیدراڵییەت و حکومەتی هەرێم و پەرلەمان بوو، بەڵام ئەم هەرێمە کە ئێستا لەژێر مەترسیی پاشەکشەیەکی دەستووریی و سیاسیدایە، دەبێت حیزب و سیاسییەکان بە تایبەتی سەرانی یەکێتی و پارتی کە لە پێناو بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان هەرکات بیانەوێت شەش مانگ کۆک و شەش مانگ ناکۆکن و بەردەوام یاریی ترسناک بە چارەنووسی ئەم میللەتەوە دەکەن وەک ئەوەی وابێت ئەوان خاوەنی ئەم خاک و خەڵکەبن لەکاتێکدا خاوەنی نین، بەڵگەش بۆ ئەوە دەنگنەدانی سەدا حەفتاوسێی دەنگدەرانی هەرێم بوو بە هیچ پارتێکی سیاسی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، بۆیە لەبری ئەوەی خەریکی قۆڵبادانی یەکتر و گوێڕایەڵی دەوڵەتان بن باشتر وایە بیر لەئێستا و ئایندەی سیاسیی هەرێم و خەڵکەکەی بکەنەوە ئەگینا بەدڵنیاییەوە بەردەوامبوونتان بەم ڕەفتارانەتان وا دەکات کە میللەت لێتان ڕابچڵەکێت و وڵات بەدەرتان بکات.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close