کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی داوای ڕاگرتنی کارەکانی لیژنەی دارایی دەکات و ئەندامێکی لیژنەکەش وەڵامیدەداتەوە

شکۆی کوردستان-

شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لەفراکسیۆنی پارتی داوای ڕاگرتنی کارەکانی لیژنەیدارایی بۆ پرۆژە بودجەی ساڵی 2023 کرد و ئەندامێکی لیژنەکەش وەڵامیدایەوە.

حسێن موئەنەس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە تویتێكدا وەڵامی جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دایەوە و دەڵێت؛ ئێمە لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتیە سیاسیانە راهاتوین و هیچ بەهایەكیان نیە، ئەو دەقانەی كە ئەندامانی لیژنەی دارایی لەسەری رێكەوتون گەڕانەوەیان نیە، تا ئێمە مابین كەس ناتوانێت رێگری دروستبكات، مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش لەئەستۆی ئێمەدا دەمێنێتەوە، هەروەك چۆن تەواوی هەناردەكردنی نەوت بەسەلامەتی لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدابێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close