کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی و نەوەی نوێ لەبەغدا هێرشدەکەنە سەر یەکتری

شکۆی کوردستان-

درەنگانی شەوی رابردوو شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاری پارتی لە ڕێی نوسینێکەوە بەناونیشانی بۆ خێزانی کەبابچییەکە رایگەیاند ” ئاین و کۆمەلگاو پەروەردەی خێزانی و حزبیم رێگەم پێنادات ئەوەی لەلامە لەسەر ئێوە بلاوی بکەمەوە چونکە شتی زۆر قێزەون و ناشرینە “.

لە بەرامبەردا سروە عەبدولواحید پەرلەمانتار و خوشکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نوسینێکدا وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت “
شانازی دەکەم کچی کەبابچییەکی زەحمەتکێش بم نەک کچە جاشێک لە جاشەکانی سەددام حسێن، پەیوەندیشم بە حزبێکەوە نییە کە تانکەکانی سەددامی هێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان، کچی کەسێک نیم کە نەوتی کوردستان بە قاچاخ دەبات و قوتی هاونیشتمانیان دەدزێت”.

ئەم وەڵامانە لە کاتێکدایە لەڕێی میدیاکانی نەوەی نوێ هەواڵێک بڵاو بۆوە تێیدا هاتووە “شاخەوان عەبدوڵا بەلایەنە شیعەكانی راگەیاندووە فەرمانبەرانی هەرێم فەرمانبەری خۆمانن و موچەیان نادەینێ، ئێوە ئیلاقەتان چییەو بۆ باسی پاشەكەوتی موچە دەكەن”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close