شکۆی کوردستان-
سەرچاوەیەک بۆ شکۆی کوردستان: لە هەموو حاڵەتێکدا پێش جەژن چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرن.
حەمید نەعيم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
بەپێى زانیارییەکان، نووسراوەکە بۆ هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین کراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دراوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دەرکردووە.
لەنوسراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی و هەردوو بانکى رەشید و رافیدەین، جێبەجێی بکەن.
بەپێى زانیارییەکانى شکۆ، لەگەڵ گەشتنى 400 ملیار دینارەکە کە پێدەچێت رۆژى یەکشەممە بگات و لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى موچە دەستپێبکات.
موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بڕى 910 ملیار دینارى پێویستە و بە گەیشتنى 400 ملیارەکە لەگەڵ 200 ملیارى داهاتى ناوخۆ دەبێت بە 600 ملیار و 310 ملیار کورتهێنان هەیە بۆ دابەشکردنى و هەرێم چاوەڕێى گوژمەى دووەمى 400 ملیارەکەى بەغداد دەکات.
بەپێى ئەو سەرچاوانەى کەى ئێن ئێن قسەى لەگەڵ کردوون، لە هەموو حاڵەتێکدا پێش جەژن چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرن.
سلێمانى؛ بڕیار نامیق