شکۆی کوردستان-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی هێزی پێشمەرگە دەکاتو مۆڵهتى 9 مانگیش بهپارتىو یهكێتى دهدات.
بەغداد ئەلیەوم لهههواڵێكدا کە پشتی بەسەرچاوەیەکی تایبەت بەستوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی داوایکردوە هێزەکانی (70)ی سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستانو هێزەکانی (80)ی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان لەچوارچێوەی یەک هێزی سەربازییدا یەکبخرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوپەیمانێتییەکە ماوەی 90 ڕۆژی وەک دوا وادە بۆ یەکخستنەوەی ئەو هێزانە دیاریکردوە.
پێشتر دەنگی ئەمریکا لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکاو ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، بەمەبەستی پەرەپێدانیانو ئامادەکردنیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی “تیرۆر” لەداهاتودا ڕاهێنان بەهێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، هەروەک جەختیشی لەگرنگی یەکخستنی ئەو هێزانە کردبۆوە.
ڕاپۆرتەکە لەسەر زاری عەقید پاتریک کۆگین لەسوپای ئەمریکا گواستبویەوە کە ڕایگەیاندبوو، ئامانجیان ڕێکخستنی کارەکانی 6 بۆ 8 لیواى هێزەکانی پێشمەرگەیە بۆئەوەی ڕاستەوخۆ سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەبن، بەئامانجی ئەوەی لەداهاتودا سەرجەم هێزەکان یەکبخرێنەوە.