نێودەوڵەتیکوردستانی

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نەوت لەهەمان کاتدا حکومەتی عێراق دەوڵەمەندتر دەکات

شکۆی کوردستان-

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەهای دۆلار لەهەمان کاتدا، حكومەتی عێراقی دڵخۆشكردووە و داهاتەكەی بەرزكردووەتەوە.


هەرچەندە لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق كە بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 پەسەند كراوە، تێیدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار دیاریكراوە و لەسەر ئەو بنەمایە خەرجی و داهاتی عێراق داڕێژراوەتەوە.
بەڵام لەئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لەسەروو 84 دۆلارەوەیە، واتە 14 دۆلار زیاتر لەو نرخەی كە لە بودجەدا بۆی دیاریكراوە، ئەوەش داهاتی عێراق زیاتر بەرز دەكاتەوە.
لەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت حكومەتی عێراق رۆژانە چەندین ملیۆن دۆلار قازانج دەكات، چونكە وەك لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەدەكات:  لە مانگی ڕابردوودا لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە: داهاتی ئەو بڕە نەوتە حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار بوە و بە تێکڕایی هەر بەرمیلێك نەوت بە 71 دۆلار و 11 سەنت فرۆشراوە. بەو پێیەش بێ داهاتی زیادەی نرخی نەوت بە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هاوكات بەهای دۆلاریش بەرز بووەتەوە، كە ئەوشە هەر لە قازانجی بودجە و داهاتی گشتیی عێراقە.
لەبەرئەوەی حكومەتی عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت و موچە بە دینار دابەش دەكات و پێداویستییەكانی ناوخۆش بە دینار مامەڵە دەكات و دەیانكڕێت، ئەمەش دووبارەیە لەبەرژەوەندی حكومەتی عێراقە و لە هەر سەد دۆلارێك لە چاو هەفتەی پێشوو، نزیكەی 10 هەزار دینار زیادە قازانج دەكات.
چاودێران و شارەزایانی ئابووریی باس لەوە دەكەن، كە بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لە قازانجی بودجەی عێراقە و قەبارەی كورتهێنان كەم دەكاتەوە و جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان مسۆگەر دەكات.
هەروەها پێشیانوایە كە بە ناراستەوخۆ بەشێك لەدەسەڵات لە پشت بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و داشكانی بەهای دینارە.
ئەم دوو بابەتەش لەئێستادا لە قازانجی حكومەتەكەی سودانییە و پێی دڵخۆشە..

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close