نێودەوڵەتیکوردستانی

هەپەگە: تورکیا لەهەرێمی کوردستان بۆمبی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت

شکۆی کوردستان-

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، “گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زاپ، بەردەوامن لە چالاكییە بەهێزەكانیان دژی سوپای توركیا”.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات ” سوپای توركیا، كە گورزی قورسی بەردەكەوێت و زیانی گیانی پێدەگات، بەشێوەیەكی دژوار گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان بۆردومان دەكات. هاوكات تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات و جارێكی دیكە بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا”.


هەپەگە راشیگەیاند “لە 23ی تەمووز، كاتژمێر ٠٧:٤٠ گەریلا لە دوو قۆڵەوە هێرشیكرد، لە ئەنجامدا ٦ سەرباز كوژران و ٣ دیكەش برینداربوون”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close