کوردستانی

شارباژێڕ: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک دەکاتە ئامانج..چوار ژن شەهیدبوون

شکۆی کوردستان-

لە شارباژێر ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان چوار کەسی تێدا شەهیدبوون کە هەر چواریان ژنن.

ئەوەش زانراوە، بەھۆی بۆردومانەکەشەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوەو چوار کەسیش شەهید بوون.

شاھۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێر بە «شکۆی کوردستان»ی راگەیاند، دەوروبەری سەعات حەوتی ئێوارە لە گوندی رەنگێنە سەر بە ناحیەی زەلان ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە ئامانج گیراوە.

وتیشی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەسەختی بریندارە و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەردەوامە.

قائیمقامی شارباژێر باسی لەوەشکرد، بەھۆی بۆردومانەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی رەوانەی شوێنەکە کراون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چونکە ئەو ناوچەیە مینی زۆری لێیە و مەترسی ھەیە ئاگرەکە بەرفراوان بێت ئەگەر کۆنتڕۆڵنەکرێت.
بۆ هەمان مەبەست ئاوات عەلی بەرێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی چوارتا وتی« بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان کە لەلایەن تیمەکانمانەوە بەدەستمان گەیشتوە تائێستا چوار کەس کوژراون».

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close