نێودەوڵەتیکوردستانی

باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق: بەردەوام دەبین بۆ رێگریكردن لەسپیكردنەوەی پارە

شکۆی کوردستان-

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لەبارەی سزادانی 14 بانكی عێراقییەوە روونكردنەوە دەدات و  جەخت دەكاتەوە كە هیچ بانكێكی عێراق سزا نەدراوە و دەشڵێت: بەردەوام دەبن بۆ رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە تویتێكدا دەڵێت: بەشداریمكرد لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی ناوەندیی عێراق.

روونیشیكردووەتەوە: بۆ رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە كاری 14 بانكمان لە عێراق‌ سنوورداركرد‌ و بانكی ناوەندیی عێراقیش هەنگاوی پێویستی ناوە.

هەروەها جەخت دەكاتەوە: جگەلەوەش سزای هیچ بانكێكی عێراقی نەداوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close