کوردستانی

لەسلێمانی کەسێک بەچەقۆ کوژرا

شکۆی کوردستان-

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی شەڕ لە نێوان دوو کەس دروست بووە و یەکێکیان بە چەقۆ کوژراوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە شکۆی کوردستانی راگەیاند، لە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی لە نێوان دوو کەسدا دەمەقاڵێ و شەڕ دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر دۆخەکە گرژتربووە و بووە بە شەڕە چەقۆ و لە ئەنجامدا کەسێک بە چەقۆ کوژراوە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی بنکەی پزیشکی داد کراوە.

وتیشی، “دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر رووداوەکە زانیاری زیاتر دەخەنە ڕوو.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close