کوردستانی

سلێمانی : ژنێک و دوو پیاو بەتۆمەتی کوشتنی مێردی ژنەکە دەستگیرکران

شکۆی کوردستان-

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی (٣) تۆمەتباری ڕووداوێکی کوشتن ڕاگه‌یاند، كه‌ دوو پیاو و ژنێكن.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بکەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتیەکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکرد. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایش.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری وورد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتی ( صه‌مه‌د عارف )ی تەمەن ٤١ ساڵیان دەستگیرکرد، کە لەشەوی ٢٠٢٣/٦/٦ لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گردەبڕاوەکە بە چوار فیشەک کوژرا.

ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت “دوای لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، دەرکەوت خێزانی (صه‌مه‌د) بەرنامە داڕێژەری ئەم تاوانە بووە و بە هاوکاری دوو کەس ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close