نێودەوڵەتیکوردستانی

بانکی ناوەندی ڕێکارێکی دیکە دەگرێتەبەر بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەهای دۆلار

شکۆی کوردستان-


ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق بە نرخێکی کەمتر لە نرخی ڕاگەیەنراوی پێشوو دۆلاری بۆ گەشتیارانی عیراق دابینکرد.
بەگوێرەی سەرجاوەیەکی نزیک لە بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی کۆمپانیاکانی دراو و بانکەکانی ڕاسپاردووە هەر دۆلارێک بە پێنج دینار کەمتر بدەن بە گەشتیاران و بازرگانان..


هەر ئەمڕۆ بانکەکان ڕێنمایی نوێیان بۆ بانکەکانی دراو دەرکردووە و پێیان ڕاگەیاندوون لە هەر ١٠٠ دۆلارێک کە دەدرێت بە بازرگانان بۆیان هەیە تەنها ١٣٠٠ دینار بۆخۆیان وەرگرن، بەوەش دۆلار بە هەرزانتر دەگاتە دەستی بازرگان و گەشتیاران.
بانکی ناوەندی لەئێستادا هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەهای دۆلار و ئەمڕۆش کاریگەرییەکانی دەرکەوت و نرخی دۆلار دابەزینی بۆخۆوە بینی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close