شکۆی کوردستان-
بەپێی زانیارییەکانی شکۆی کوردستان کە لەبۆرسەکانی “هەولێر و بەغدا” وەریگرتوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ئاب لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لەسلێمانی نرخی١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دینار فرۆشرا٫ لەهەولێر و بەغداش بەهەمان شێوە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٨٠٠ دینار بووە، بەوەش نرخەکەی بەبەراورد بەدوێنێ کەلەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٣هەزار و ٨٠٠ دینار فرۆشرا، ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەرنەهاتووە و بەبەرزی جێگیربووە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار بەپێی بوونی نەتینە لەبازاڕدا لەنێوان ١٥٣ هەزار و ١٥٤ هەزار یاریدەکات، سەرباری ڕێکارە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندیش بۆڕێگری لەبەرزبونەوەی بەڵامهێشتا نرخی دۆلار زۆر زیاترە لە نرخی فەرمی وتادێت بەرزتر دەڕوات.
بەبۆچونی شارەزایانی دراو چوار هۆکار نرخی دۆلاری بەبەرزی جێگیرکردووە، ئەوانیش:
یەکەم/ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێگەنادات عێراق دەستی بەو دۆلارە زۆرەی هەڵگیراوی خۆی بکات کە بڕەکەی زیاتر لە ١٣٠ ملیارە.
دووەم/ زیادبوونی هاوردەکردنی کاڵا بۆ عێراق، کە بەشێکی زۆری بە دۆلار دەکڕدرێت و بەوەش دۆلار لەبازاڕدا کەمدەبێتەوە.
سێیەم/ سپیکردنەوە و بردنەدەرەوەی دۆلار لەڕێگەی قاچاغچی و کۆمپانیاکانی دراو.
چوارەم/ لاوازی متمانە بەبەهای دیناری عێراقی.