کوردستانی

دواین زانیاری لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندەرانی کەرکوک

شکۆی کوردستان-


سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک دواین زانیاری لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی دوێنیێ شەوی کەرکوکی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، تا ئێستا چوار کەس کوژراون و ١٥ کەسیش بریندارن کە سەرجەمیان کوردن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دووان لەبریندارەکان برینەکەیان سەختە و لەژێر چاودێری تەندروستیدان.
سەرچاوە تەندروستییەکە وتیشی، قەدەغەی هاتوچۆ کەدوێنێ شەو بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی ناو خۆپیشاندانەکان ڕاگەیەنرابوو هەڵگیراوە و لەئێستادا هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسایی بوەتەوە.
هاوکات، تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک دەستگیرکردنی هیچ ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانیان بە فەرمی رانەگەیاندووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close