کوردستانی

تورکیا بۆردومانی قەزای ماوەت دەکات

شکۆی کوردستان-

کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی ” باساوێ” لە سنوری قەزای ماوەت بۆردومان دەکات.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت راگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە گوندی باساوێ لە سنوری قەزای ماوەت بۆردومانکراوە تائێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراوە.

بە وتەی قایمقامی قەزاکە، بەھۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە سنورەکە کەوتوەتەوەو تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close