شکۆی کوردستان-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدواین لێدوانیدا لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایگەیاند٫ “یاسای بودجەمان هەیە, شتێكی تیادانیە ناوی موچەی فەرمانبەران بێت, تەنها پشكی هەرێممان هەیە لەبودجەدا.”
سودانی وتیشی، كاتێك یاسای بودجە جێبەجێی دەكەین, روبەڕوی قورسی زۆر دەبینەوە لە پشكی هەرێمدا.ئەنجومەنی وەزیران ناتوانێت یاسا پێشێلبكات, دەتوانین تەنها قەرزبدەین بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بدرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەرپرسیارین لەبەردەم هاوڵاتیانمان لە هەرێمی كوردستان، زمانی ژمارەكان قسەدەكات لەکاتی میوانداریكردنی هەردوو وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم, لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.