کوردستانی

لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە، حکومەتی هەرێم وەڵامی بەغدا دەداتەوە

شکۆی کوردستان-

وتەبێژی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و نه‌ناردنى له‌به‌غداوه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: نەدەبوو بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکرێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى حكومه‌ت له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: لەدوای پەسەندکردنی یاسای بوودجەی عێراق، حکومەتی فیدراڵی ئامادەنەبووە تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لەنێو بوودجەدا هاتووە، بیدات.

وتەبێژی حکومەت دەشڵێت: دەبوو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەکانیان وەرگرتبا.

هەورامانی وتوویه‌تى: 906 ملیار دینارمان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستە و نەدەبوو حکومەتی فیدراڵی ئەو بابەتە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close