کوردستانی

داوادەکرێت حکومەتی هەرێم هەڵبوەشێتەوە

شکۆی کوردستان-

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، «لە پێناو پارێزگاریکردن لە خەڵک و خاکی هەرێم و رێگرتن لە قەیران و کێشەی زیاتر، پێویستە حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم دەستبەجێ هەڵبوەشێتەوە»

هۆشیار عەبدوڵا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویشیەتی:

????مانەوەی دەسەڵاتی سەرۆکارانی ئەم کابینە ماوە بەسەرچوەی هەرێم گەورەترین مەترسییە لەسەر ئێستا و ئایندەی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.

????ئەگەرچی کادرە هەرە باڵاکانی پارتی خۆی پێش هەموو کەس چەندین ساڵ لەمەوبەر پێشبینی ئەوەیانکردبوو ئەگەر حکومەت و دەسەڵات بکەوێتە دەست ئاراستەیەکی دیاریکراوی حزبەکەیان ئەوا هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسییەکی گەورەوە، لە ئێستادا بە ڕوونی ئەو مەترسییە هەڕەشەیە لەسەر خەڵک و خاکی هەرێم و مانەوەی دەسەڵاتی ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچوە مەترسییە لەسەر ئێستا و ئایندەی هەرێم و پێویستە دەستبەجێ هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی رزگاری نیشتیمانی لە هێزە سیاسیەکان و کەسایەتی سەربەخۆ و تەکنۆقرات دروست ببێ و دوو ئەرکی سەرەکی بریتی بێت لە چارەسەری کێشەی دارایی و ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنێکی خێرا و پاک .
لە سایەی دەسەڵاتی ئەم حکومەتەدا:
????چەندین دۆسێی ئازادی تاک و ڕادەربڕین روبەروی هەڕەشە و ستەمی یاسایی بونەتەوە و ناوبانگی هەرێم لە ڕاپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەکەداربوە و لە چەندین ڕاپۆرتی دەولیدا هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی هەرێم دراوە.
????لە سایەی دەسەڵاتی ئەم حکومەتەدا زیاد لە جارێک لە ڕاپۆرتی فەرمی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا لە دانیشتنی رەسمیدا باسی خراپی دۆخی سیاسیی و ئیداری هەرێم کراوە و هۆشداری پێدراوە!
????دۆسێی نەوت دوچاری شکستێکی گەورەی ناوخۆیی و عێراقی و نێودەوڵەتی بووە! و سەرباری دۆڕانی هەموو کەیس و رێکەوتنەکانیان لەناوخۆ و دەرەوە هێشتا سیاسەتێکی ڕونیان نیە بۆ چارەسەری دۆسێی نەوت!
????ئەم حکومەتە لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵی تەمەنیدا نەیتوانیوە یاسای بودجە ئامادەبکا و باج و رسوماتی چەندین قات بە نایاسایی لەسەر شانی خەڵک زیادکردوە.
????لە هەموو رێکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانیان لەگەڵ عێراق، بەتایبەتی لەبواری دارایی توشی شکست و چەقبەستن هاتوون.
????دۆخی ناوخۆیی هەرێم لە تیرۆر و کوشتن و خەرقی سیادە و فڕینی ئازادانەی درۆن و بە ئامانجگرتنی هاونیشتیمانیان لە هەموو کات زیاتر فراوان و بێ سنور بوە و ئەم حکومەتە بچوکترین هەنگاوی سنوردارکردنی لەو بوارەوە نەناوە.
????لە ڕابردودا چەندی موچەی بە لێبڕین و چەندینی بە تەواوی نەداوە و لە ئێستاشدا دوو مانگ زیاترە لەسەر یەک موچەی پێ دابین نەکراوە، نەیتوانیوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران رێکبخاتەوە و بە مەحسوبیەت و مەنسوبیەتی حزبی کاری کردوە.
????ناکۆکی سیاسیی لە لوتکەدایە و نەک لە نێوان هێزەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆن بەڵکو لە نێوان هیزە پێکهێنەرەکانی ناو حکومەتیش بەتایبەتی پدک و ینک خراپە و چاوەرووانی خێری لێ ناکرێت.

ئەمانە و دەیان خاڵی تری مەترسیدار، بۆیە لە ئێستادا مانەوەی ئەم حکومەتە گەورەترین هەڕەشەی ناوخۆییە لە سەر هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی و پێشتریش چەندین جار ئەم هۆشدارییەمان داوە و پێویستە پێش هەر لایەکیش پارتی و یەکێتی لە جدیەتی ئەم پەیامە و دۆخەکە بەگشتی تێبگەن کە بەدەست ئەم دەسەڵاتەی ئێستای هەرێمەوە بەکوێ گەیشتوە؟!

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close