شکۆی کوردستان-
ئاژانسى ئەلمۆنیتەر ئه‌مریكى ده‌قى نامه‌یه‌كى مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانى بۆ جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا ئاشكراكرد كه داوایكردبوو دەستوەردان بكات له‌كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا.
له‌و نامه‌یه‌دا مەسرور بارزانی هۆشداری ئەوەیدابوو، ڕەنگە هەرێمی كوردستانیش وەك قەوارەیەك هەرەسبهێنێت ئەگەر قەیرانەكە چارەسەرنەكرێت‌و قورسیشە بەسەر ئەو ڕەوشەدا زاڵ‌بن.
ئەلمۆنیتەر ئاماژه‌ى به‌كاتى ناردنى نامه‌كه كردبوو بۆ بایدن له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه كه ڕۆژى 3ی ئه‌م مانگه بوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئه‌مریكاوه بۆ شکۆی کوردستان ئاشكرایكرد، دواى 48 كاتژمێر له‌ناردنى نامه‌كه، ده‌قى نامه‌كه گه‌یشتۆته ده‌ست سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بوه و دیار نییە لا ڕۆژانی داهاتوش وەڵامی دەداتەوە یان بە پێچەوانەوە بێوەڵام دەمێنێتەوە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه له‌ئه‌مریكاوه بۆ شکۆی کوردستان، هۆكاری وەڵامنەدانەوەكەی نامەکەی مەسرور بارزانی، نیگەرانی ئەمریكایە لەو هەوڵانەی داویەتی بۆ ڕێكخستن‌و ڕیفۆرمی ناو هێزی پێشمەرگەو سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى ئه‌و وڵاته شكستیانهێناوه.
هه‌روه‌ك به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، “هۆكارێكى دیكه‌ى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى نامه‌كه له‌لایه‌ن خودى جۆبایدنه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و وڵاته تێبینیه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم ئازادیه‌كانى به‌رته‌سك كردۆته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه له‌ئه‌مریكاوه ئه‌وه‌شى بۆ شکۆی کوردستان ڕونكرده‌وه، ئیداره‌ى كۆشكى سپى توڕه‌و نیگه‌رانه له‌دابه‌شبوونی هێزه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌ییداو ئه‌وه‌ش یه‌كێكى دیكه‌یه له‌هۆكاره‌كانى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى نامه‌كه‌ى بارزانى له‌لایه‌ن جۆبایدنه‌وه.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئەلمۆنیتەر باسى له‌وه‌شكردبوو، سەرۆكی حكومەتى هه‌رێم بۆ بایدنى نوسیوه، “هیوادارین لەڕێگەی ئەو كاریگەرییەی لەسەر بەغدا هه‌تانه كۆتایی بەم قەیرانە بهێنن، ترسی ئەوەمان هەیە ئەو هەڵمەتە ناڕاستگۆیانەی لەدژمان بەرپاكراوە، ببێتە هۆی هەرەسهێنانی هەرێم وەك قەوارە”، به‌ڵام تائێستا نه حكومه‌تى هه‌رێم‌و نه سه‌رۆكى حكومه‌تیش به‌فه‌رمى نه ڕه‌تیانكردۆته‌وه‌و نه پشتڕاستیشیان كردۆته‌وه.