شکۆی کوردستان-

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی “122” رایگەیاند، کچێک لەسەر پردی پەڕینەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
رۆژی پێنجشەممە 14-09-2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی “122” ئاشكرایكرد: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە کەسێک لەسەر پردی پەڕینەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنێ رووداوەکە و دەرکەوت کەسەکە گیانی لەدەستداوە.”
بەوتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، تەرمی ئەو کەسە رەوانەی دادپزیشکی کراوە.
سەبارەت بە ناسنامەی کەسەکە، سامان نادر وتی، “هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، بەڵام لە رەگەزی مێیە و تەمەنی لەنێوان 10 بۆ 20 ساڵ دەبێت.”