کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی: هەرێم لەبەردەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە

شکۆی کوردستان-

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، قەوارەی هەرێم لەبەردەم مەترسیەکی جدیدایە و پاراستنی ئەو قەوارەیە ئەرکی سەرشانی هەمومانە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا قەوارەی هەرێمی کوردستان کەوتوەتە بەردەم مەترسی هەڵوەشاندنەوە و پێویستە پارێزگاری لێبکرێت.

دەشڵێت، پاراستنی قەوارەی هەرێم بە مانای پاراستنی پارتی و یەکێتی نایەت بەڵکو پاراستنی خۆمان و وڵات و شە‌هیدەکانمانە.

بەوتەی پارێزگاری سلێمانی، مانەوەی قەوارەی هەرێم لە حزب و سەرکردە گەورەترە و پێویستی بە بەرنامەیەکی نیشتیمانی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە دەوڵەتانی ناوچەکەمان وتوە، گەر پێتانوابێت سود لە خاکی هەرێم وەرگیراوە بۆ هێرشکردنە سەرتان، ئێوەش کوردستانتان کردوەتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەجێندا ئەمنی و سەربازییەکانتان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی:” کورد نابێت ببێتە داش و دەستکەلای هیچ لایەک، دەبێت خۆی بپارێزێت و پەند لە سەدەی ڕابردو وەربگرێت”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close