کوردستانی

سکاڵای یاسایی لەدژی سودانی تۆماردەکرێت

شکۆی کوردستان-

هەردوو پەرلەمانتار، مستەفا سنێد پەرلەمانتاری سەربەخۆو دورەید جەمیل، پەرلەمانتاری کوتلەی بابلیۆن، لەبەرانبەر ناردنی پارە لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە بۆ هەرێم هاتنە دەنگ و دەڵێن ئەگەر سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم بدات دەیدەینە دادگا.

لەکاتێکدا هەموان چاویان لەسەر ئەوەیە کە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارەکانی وەفدی باڵای هەرێم بدات، ئەو دوو پەرلەمانتارە بە توندی هاتوونەتە دەنگ و دەڵێن ئەوکارە دژی یاسایەو سکاڵا تۆمار دەکەین.

مستەفا سنێد، ‌‌پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە پارێزەرەکەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لە دادگا سکاڵا دژی محەمەد شیاع سودانی تۆمار بکات، بەهۆی ناردنی پارە لە دەرەوەی یاسای بودجە بۆ هەرێم.

هاوکات دورەید جەمیل، پەرلەمانتاری کوتلەی بابلیۆن، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ڕایگەیاندووە کە ناردنی ئەو پارەیە نایاساییەو لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە:” ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان نایاسایێەو دژی ئەم نایاساییبوونە لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەین”.
ئەو دشڵێت:” پێویستە هەرێم ملکەچی تەواوی ڕێکەوتنەکان بێت و ڕێگای ڕوون بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ژمارەی فەرمانبەران بە تەواوی ئاشکرا بکات و لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە بیبەستێتەوە بە بەغدادەوە”.

دورەید جەمیل، پەیامیش بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و دەڵێت:” براکانمان کە فەرمانبەرن لە هەرێم، حکومەتی عێراق و هێزی سیاسی لە ناوەند لە ئازارەکانتان تێدەگەن و باشترینیان بۆتان دەوێت، و گرنگی بە مافەکانتان دەدەن. بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامی ئەو ئاژاوەگێڕییەدایە کە بەشێک لە سیاسەتمەدارانی هەرێم لەسەری دەژین”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close