شکۆی کوردستان-
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “قۆناغى سه‌ختتر چاوه‌ڕوانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى شۆڤێنیه‌ت له‌عێراق په‌ره‌یسه‌ندوه‌و كۆتایی نه‌هاتوه”، ده‌شڵێت، “به‌رپرسانى ئێستاى عێراق كارێكیان كردوه، خۆزگه به‌سه‌رده‌مى مالیكى بخوازین”.
جه‌عفه‌ر ئیمینیكى بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئێستا دۆخێكى نوێ له‌عێراق هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام خۆزگه كاك مه‌سرور زوتر سه‌ردانى به‌غداى ده‌كرد”.
وتیشى، “به‌رپرسانى ئێستاى عێراق كارێكیان كردوه، خۆزگه به‌سه‌رده‌مى نورى مالیكى بخوازین ئه‌وكاته‌ى له‌حوكم بوو”.
ده‌شڵێت، “پارتى هۆشداریدا به‌به‌رپرسانى عێراق كه پشتیوانى بۆ ئه‌م كابینه‌یه به‌كراوه‌یی‌و وه‌ك ئێستا نامێنێته‌وه، پێمانوایه عێراق ناتوانێت نمونه‌یه‌كى جوانى دیموكراسى نیشان بدات به‌هۆى ئه‌وه‌ى شۆڤێنیه‌ت له‌عێراق په‌ره‌یسه‌ندوه‌و كۆتایی نه‌هاتوه‌و ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسى بودجه ده‌كرێت”.
وه‌كو ئیمینیكى وتى، “ترسمان له‌جێبه‌جێكردنى ده‌ستورو ڕێكه‌وتنه‌كان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هێشتا هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستنه‌هێناوه، هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن، بۆ برسیكردن‌و ترساندنى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتوو نابن، ئێمه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ پارێزگارى پێگه‌ى دیموكراسى‌و یاسایی هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قۆناغى سه‌ختتر چاوه‌ڕوانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات”.
سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتیش به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى ڕایگه‌یاند، “چاوه‌ڕێین یه‌كێتین كۆنگره‌یه‌كى دیموكراسیانه به‌ڕێوه‌ببات”.
له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانیش بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌بیانوى هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئیمینیكى جه‌ختیكرده‌وه، “پێویستناكات ئێران هه‌ڕه‌شه بكات، چونكه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ربون”.