کوردستانی

گەمارۆکانی تورکیا گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە رێژەی (41%) کەمکردۆتەوە

شکۆی کوردستان-

ئاماری گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوکرایەوە و بەپێی ئامارەکە گەمارۆکانی تورکیا گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە رێژەی (41%) کەمکردۆتەوە.

پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2023 – 25/9/2023)؛
???? (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە.
???? ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 747) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (877) گەشتی (هاتن) و (870) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوەو دەدەن.
???? بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو (5/4/2022 – 25/9/2022)؛
???? (10) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد، کۆندۆر ئێر، فلای ئەربیل و پێگاسۆس ئێرلاینس) گەشتەکانیان ئەنجامداوە.
???? ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (2 هەزار و 969) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (هەزار و 488) گەشتی (هاتن) و (هەزار و 481) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە.
???? کەواتە لەگەڵ دەستپێکردنی گەمارۆکانی تورکیا لە ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (هەزار و 222) و بە رێژەی (41%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی کەمی کردووە، کە (611) گەشتی (هاتن) و (611) گەشتی (رۆشتن) بووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close