شکۆی کوردستان-
- ئیدی ناچارین بەخیانەت بڵێین خیانەت
كۆما جڤاکێن کوردستان کەجهكه ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی بۆردومانەکانی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، فراوانبونی هێرشهكانی توركیا لهباشوری كوردستان بههۆی خیانهتی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكاریكردنیانه بۆ دهوڵهتی توركیا.
-هێرشەکانی دەوڵەتی تورك نەک بە هێزی دوژمن بەڵکوو بە پشتیوانییەکانی خیانەت ئەنجام دەدرێن
-بەداخەوە لە هەموو ئەو هێرشانەدا پەنجەی خیانەت بوونی هەیە. ئەو هێرشانە نەک بە هێزی دوژمن، بەڵکوو بە پشتیوانی خیانەتکاران ئەنجام دەدرێت.
-پەیوەندی بارزانییەکان و دەوڵەتی تورک خیانەتێکی ئاشکرایە و ئەو هێرش و شەهیدبوونانە هەمووی بەهۆی ئەوەوەیە. دەبێت هەموو کەس ئەو راستیە ببینێت و قەبوڵی بکات.
-ئەگەر ئەو دۆخە زیاتر چاوپۆشی لێبکرێت و هەڵوێستی پێویست بەرامبەر نەگیرێتەبەر، ئەو کاتە وەک گەل ئێمە دەکەوێنە دۆخێکی بەئازارتر و خراپتر.
-ئەگەر هەڵوێستی پێویست بەرامبەر بە خیانەت نیشان نەدرێت، ئەو داوەی لەسەر خیانەت سازکراوە دەگاتە ئەنجام. کوردێک نییە کە نەزانێت ئەو داوە چییە. ئەو داوە پلانی دەوڵەتی تورکە بۆ کۆتاییهێنان بە کورد و کوردایەتی لە رێگەی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەوە.