کوردستانی

مووچەی مانگی حەوت بەبێ دەرماڵەی هاتوچۆ دەدرێتە مامۆستایان

شکۆی کوردستان-

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەكان لە موچەی مانگی تەموز/7 و ئاب/8دا، دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت، دەشڵێت: “مامۆستایان بەیەک موچە بایکۆت ناشکێنن”.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند: “بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی تەموز چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەكرێت و تائێستا مامۆستایانی ناڕازیی سورن لەسەر هەڵوێستەكەیان كە بە یەك موچە بایكۆت ناشكێنن و لەهەمانكاتدا مامۆستایانی وانەبێژیش ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و داوای دامەزراندن دەكەن”.

سەبارەت بە لێبڕینی دەرماڵەی مامۆستایانیش، عەتا ئەحمەد ئاشکرایکرد: “بەپێی ڕێنماییەكان بۆ موچەی مانگی تەموز/7 و ئاب/8 دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئەو دەرماڵەیە خەرجدەكرێت كە بەپێی شوێنی جوگرافی دەرماڵەی هاتوچۆ بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close