نێودەوڵەتیکوردستانی

وه‌زیرى به‌رگرى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌سلێمانى ده‌كات‌ و په‌یامێكیش بۆ بافڵ تاڵه‌بانى ده‌نێرێت

شکۆی کوردستان-

یاشار گولەر، وه‌زیرى به‌رگرى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌سلێمانى ده‌كات‌ و په‌یامێكیش بۆ بافڵ تاڵه‌بانى ده‌نێرێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامه‌ى میللیه‌تى توركی كه‌ میدیاى نزیك له‌پارتى بڵاویكردۆته‌وه‌، نووسیوویەتی:” وەزیری بەرگری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌سلێمانى ده‌كات‌و په‌یامێكیش بۆ بافڵ تاڵه‌بانى ده‌نێرێت.
لە هەواڵەکەی ڕۆژنامەی مییللەتی تورکیدا هاتووە، یاشار گولەر وتوویەتی”: ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانى پشت له‌په‌كه‌كه‌ نه‌كات، ڕەوشی داهاتوو لەبەرژەوەندیی سلێمانی نابێت”.

بەپێی هەواڵی، ڕۆژنامەکە وەزیری بەرگری تورکیا وتووشیەتی:” بە بەردەوام هۆشداریی بەبافڵ تاڵەبانی دەده‌ین واز لەپشتگیریکردنی پ ە ک ە ک ە بهێنێت‌و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە بپچڕێنێت، ئەگەرنا ڕەوشی داهاتوو لەبەرژەوەندیی سلێمانی نابێت”.

گولەر ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، چاودێریی جموجۆڵه‌كانی یەکێتی دەکەین‌و تێبینییەکانی خۆشمان بەعێراق‌و پارتی دەدەین”.

وەزیری بەرگری تورکیا ئەوەشی وتووە، “ئێمه‌ چەندینجار هۆشداریمان بەیەکێتیداوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانیش پەیوەندییەکانمان بەتەواوی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندووە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close