نێودەوڵەتیکوردستانی

قامیشلۆ؛ چالاکییەک بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان بەڕێوەدەچێت

شکۆی کوردستان- ڕۆژئاوا

ئەمڕۆ شەممە لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان چالاکییەک بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە- بەڕێوەچوو.

مەنیجە حەیدەر بەڕێوەبەری ئیدارەی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لەوبارەیەوە بەشکۆی کوردستانی ڕاگەیاند، چالاکییەکە بەبەشداری ژنانی قامیشلۆیە و بریتییە لەهەڵدانی خێمە و مانەوە بۆماوەی دوو ڕۆژ.

مەنیجە ئاشکراشیکرد، لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا چەندین چالاکی هونەریی و ڕاگەیاندن ئەنجامدەدرێت و تێیدا داوای کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت کە ماوەیەکی زۆرە ڕێگە بە هیچ دیدار و بینینێکی خۆی و کەسوکاری و تەنانەت پارێزەرەکانیشی نادرێت، وتیشی ، داوا لەهەموو لایەک دەکەین لەسەر ئەم پرسە بێنەدەنگ و دژی سنوردارکردنی ئازادییەکانی سەرۆک ئاپۆ بێنەدەنگ.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی تورکیا دەیکات دژی بنەماکانی دیموکراسییە و پێویستە دەستبەجێ فشارەکانی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و بەڵێنیشیدا کە بەردەوامدەبن لەچالاکییەکانیان تا ئازادکردنی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close