نێودەوڵەتیکوردستانی

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت هۆکاری بێدەنگی بەغدا لەبەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر سلێمانی ئاشکرادەکات

شکۆی کوردستان-

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی عەرەبی دەڵێت، بەغدا بێدەنگی هەڵبژارد لەبەرامبەر هێرشی درۆنی توركیا بۆسەر فڕۆكەخانەی عەربەت، چونكە بەرپرسانی بەغدا نایانەوێت لەسەر ئەو پرسە كێشەكان لەگەڵ توركیا قوڵتر بكەنەوە.

ڕۆژنامەکە نوسیویه‌تى، “پێدەچێت بەغدا ئامادەنەبێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنكەرە سەبارەت بەم بابەتە بەرەو گرژیی بەرێت، بەتایبەتی کە بەقۆناغێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت کە خۆی لەوەستانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەبینێتەوە، ئەوە جگە لەکێشەکانی ئاوو پارتی کرێکارانی کوردستان، کە بۆتە هۆی دواخستنی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا کە بڕیاربوو سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، بەڵام تا کاتێکی نادیار دواخراوە.

بەشێک لەچاودێران بەڕۆژنامەکەیان وتوه‌، هاوکاریی ئەمنیی نێوان عێراق‌و تورکیا لەباریدا هەیە کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان چارەسەربکات کە ئەندامەکانی لەشنگال‌و سلێمانی بڵاوبونەتەوە.

چەند سەرچاوەیەکیش بەڕۆژنامەی ئیندپێندنتیان ڕاگەیاندوە، لەهەرێمی کوردستان کەسانێک هەن هاوکاریی تورکەکان دەکەن‌و زانیارییان سەبارەت بەجوڵەی ئەندامانی پەکەکە پێدەدەن پێشئەوەی تورکیا هێرشەکانی لەڕێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامبدات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close