نێودەوڵەتیکوردستانی

لەقامیشلۆ مردنی عەقڵی میدیای ئازاد ڕاگەیەنرا

شکۆی کوردستان-

یەکێتی ڕاگەیانکارانی ئازاد مردنی عەقڵی میدیای ئازادی لەقامیشلۆ ڕاگەیاند.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دوێنێ دووشەممە، یەکێتی ڕاگەیانکارانی ئازاد لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم ناوەندی محەمەد شێخۆ بۆ ڕۆشنبیری و هونەر خوێنرایەوە و تێدا مردنی نوسەر و ڕۆژنامەنوس سەید ئیفران پشتڕاستکرایەوە بەهۆی نەخۆشییەوە.

یەکێتییەکە کە سەندیکایەکی ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆیە سەید ئیفرانی بە عەقڵی ڕۆژنامەگەری ئازاد لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوو پێناسەکرد و ڕایگەیاند لدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیه و جێگای پڕنابێتەوە.

ئاماژەشیان بەوەکرد ئیفران کاریگەری و ڕۆڵی زۆری هەبووە لەهۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و گواستنەوەی ڕاستییەکان و بەجۆرێک ڕەفتاری کردووە کە وێنەی کەمبووە لەکاری ڕۆژنامەنوسیدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close